بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مارکۆ ڤێراتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارکۆ ڤێراتی
بە ئیتالی: Marco Verratti
لەدایکبوون (١٩٩٢-١١-٠٥) ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
Pescara، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتاڵیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیتاڵی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٨
ئەندامی تیپی وەرزشیAl-Arabi SC
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان7
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
خەڵاتەکانKnight of the Order of Merit of the Italian Republic
Represented byMino Raiola


مارکۆ ڤێراتی (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈmarko verˈratti] ; لەدایکبووی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتالییە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمان و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات. براوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠. بەیەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئیتالیا دادەنرێت.

پیشەی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیتالیا بەرامبەر ئینگلتەرا کە لە بێرن بەڕێوەچوو ئەنجامدا.[١] لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداری پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ کرد ولە ٧ی ئەیلوول لە گێمی دووەمی یارییەکەیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی بولگاریا ھاتە ناویاریگاوە.[٢]

لە ٦ی شوباتی ٢٠١٣، ڤێراتی یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ھۆڵەندا لە ئەمستردام تۆمارکرد، کە لە خولەکی ٩١دا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١–١ کۆتایی ھات.[٣]

لەگەڵ ھەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی ئیتاڵیا بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵی ٢٠١٣ کرد، کە تێیدا ھەڵبژاردەکەی پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆرانیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی ٤–٢. ئاستە بەرزەکەی بووە ھۆی ئەوەی کە ناوی لە پێکھاتەی ئەستێرەکانی یوفا لە پاڵەوانێتییەکەدا جێگیربکرێت.[٤]

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ڤێراتی وەک یەکێک لەئەندامانی پێکھاتەی ئیتالیا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ ھەڵبژێردرا.[٥] لە یەکەم یاری ھەڵبژاردەکە لە پاڵەوانێتییەکەدا، کە بە ئەنجامی ٢–١ لە ئینگلتەرای بردەوە.[٦][٧] بەڵام ڤێراتی لە دووەم یاری کۆمەڵەی ئیتاڵیادا بەشداری نەکرد، کە بە ئەنجامی ١–٠ لە کۆستاریکا دۆڕا؛[٨] لە کۆتا یاری کۆمەڵەی ئیتاڵیا بەرامبەر ئۆرۆگوای یاریی کرد، کە بە ئەنجامی ١–٠ کۆتایی ھات و دووەم یاری لەسەر یەکی دۆڕاند،[٩] لە ئەنجامدا ئیتاڵیا لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا کرایە دەرەوە.[١٠]

لە ٦ی ئایاری ٢٠١٦ پشتڕاستکرایەوە کە ڤێراتی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ بەشداری ناکات دوای پێکانێکی درێژخایەن کە پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت لە ١٦ی ئایاردا و بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.[١١] لەگەڵ چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی، ڤێراتی گەڕایەوە بۆ تیپەکە لەژێر دەستی جیان پیێرۆ ڤێنتورا ڕاھێنەری نوێی ئیتاڵیا بۆ یارییەکی دۆستانە نێودەوڵەتی بەرامبەر فەرەنسا لە ١ی ئەیلوول بانگێشتکرا، لە یارییەکەی ئازۆری بە ئەنجامی ٣–١ یارییەکەی دۆڕاند[١٢]

لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩، ڤێراتی دووەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی لیختنشتاین لە یارییەکی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دا، تۆمارکرد، کە بە ئەنجامی٦–٠ کۆتایی ھات.[١٣]

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەلایەن ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاھێنەرەوە خرایە پێکھاتەی ئیتاڵیا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠.[١٤] دوای ئەوەی سەرەتا لە دوو یاری یەکەمی کۆمەڵەکانی ئیتاڵیا بەھۆی پێکانەوە لە ئەژنۆی ڕاستیدا بەشداری نەکرد کە لە مەشقەکانی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە ٨ی ئایاردا تووشی بوو،[١٥] یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا لە کۆتا یاری کۆمەڵەی ئیتاڵیا بەرامبەر وێڵز لە ٢٠ی حوزەیران ئەنجامدا.[١٦] لە ٢ی تەممووزدا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا یارمەتی گۆڵی یەکەمی ئیتاڵیا دا کە لەلایەن نیکۆلۆ بارێلا تۆمارکرا، لە یارییەکەیان بەرامبەر بەلجیکا کە بە ئەنجامی ٢–١ یارییەکەیان بردەوە.[١٧] لە ١١ی تەممووز، لە یاریی کۆتاییی بەرامبەر ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی، ڤێراتی بەشدار بوو لە گۆڵی یەکسانکردنەوەکە دوای ئەوەی لێدانەکەی سەری لەلایەن گۆڵپارێز جۆردن پیکفۆردەوە گەڕایەوە، ئەمەش ڕێگەی بە لیۆناردۆ بۆنۆچی دا گۆڵ تۆمار بکات؛ دوای یەکسانبوون بە ئەنجامی ١–١ دوای کاتی زۆرکراو ئیتاڵیا لە ڕێگای لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣–٢ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ١٩٦٨ ەوە پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.[١٨] بەمەش یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیتالیا بەدەستھێنا.[١٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Alistair Magowan (١٥ی ئابی ٢٠١٢). «England 2-1 Italy». BBC Sport. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «Bulgaria 2 - 2 Italy - Match Report». Sky Sports. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Netherlands vs Italy: Report». Goal.com. ٦ی شوباتی ٢٠١٣. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Thiago leads all-star squad dominated by Spain». UEFA.com. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. ^ «World Cup 2014: Italy omit Giuseppe Rossi from final squad». BBC Sport. ١ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. ^ «England 1-2 Italy». BBC. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  7. ^ «Inghilterra-Italia 1–2: gol di Marchisio, Sturridge e Balotelli» (بە ئیتالی). La Gazzetta dello Sport. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. ^ «Costa Rica advances at World Cup; England out». www.sportsnet.ca. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  9. ^ Ben Smith (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Italy 0-1 Uruguay». BBC Sport. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  10. ^ «Zico: Italy pay price for over-reliance on Andrea Pirlo and must rebuild». The Guardian. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  11. ^ «Official: Verratti out of Euro 2016». Football Italia. ٦ی ئایاری ٢٠١٦. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ «Italy: Azzurri flop with France». Football Italia. ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ «Euro 2020: Italy hit Liechtenstein for six». Football Italia. ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩.
  14. ^ «Mancini names uncapped striker Raspadori in final Italy Euro 2020 squad». Reuters. ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. ^ «Verratti goes from Euro 2016 nightmare to Euro 2020 final». Sportsnet.ca. ٨ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  16. ^ Pritchard، Dafydd (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «Wales in last 16 despite defeat in Rome». BBC Sport. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. ^ Begley، Emlyn (٢ی تەممووزی ٢٠٢١). «Italy edge Belgium to set up Spain semi». BBC Sport. لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. ^ McNulty، Phil (١١ی تەممووزی ٢٠٢١). «England lose shootout in Euro 2020 final». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ «FedEx Performance Zone: UEFA Euro 2020 Player Stats». UEFA.com. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]