دەروازە:فیزیک
فیزیک چییە؟فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە. وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت. ھەنووکە ٩٧٠ وتار لە دەروازەی فیزیکدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوبەلورناسی تیشکی ئێکس (بە ئینگلیزی: X-ray Differaction) بریتییە لە تەکنیکی بەکارھێنانی تیشکی ئێکس بۆ ناسینی پەیکەری بەلوری ماددەی ڕەق. لەم تەکنیکەدا تیشکی ئێکس لە ماددەیەک بەرھەم دێنن (بە شێوەیەکی گشتی شەپۆلی کورتی kα کە درێژیەکەی دەگاتە ١٬٥٤ ئەنگستڕۆم). زۆرێک لە مەوادی دەوروبەرمان پێک ھاتوونە لە خوێیەکان، کانزاکان و نیمچەگەیەنەر، ھەروەھا چەندی شێوەی ئەندامی و نائەندامی). ھەر یەک لەم ماددانە پەیکەری بەلورییان ھەیە، کە بەم ھۆیەشەوە بەلورناسی تیشکی ئێکس پێوانە کردنێکی بنچینەییە بۆ زۆرێک لە بابەتە زانستیەکان. لە یەکەم دەیەی پەیدا بوونی، ئەم تەکنیکە بەکاردەھات بۆ پێوانە کردنی سایزی گەردیلەکان، درێژی و تایپی بەندی کیمیایی ماددەکان. ھەروەھا ئەم ڕێگەیە سودی لێ بینراوە بۆ زانینی پێکھاتەی و کاری زۆر گەردی بایۆلۆجی وەک ڤیتامین، پڕۆتین، دەرمان و دی ئێن ئەی. تا ئێستاش ئەم تەکنیکە بە شێوەیەکی بەر چاو بەکار دێت بۆ زانینی تایبەتمەندییەکانی ماددە نوێیەکان. لە پێوانە کردنی نمونەیەک کە لە تاک بەلورێک پێک ھاتبێت، نمونەکە لە سەر گۆنیایەک دادەنرێت. ئەم گۆنیایە بەکار دێت بۆ دیاری کردنی شوێنی و ئەو گؤشەیەی کە تیشکی ئێکس بەر نمونەکە دەکەوێت. ئەم نمونەیە لە لایەن تیشکێکی تاکڕەنگ دەپێکێنرێت کە بە ھۆیەوە پاتێڕنێک دروست دەبێت. وێنەی 2D بە ھۆی مۆدێلێکی ماتماتیکی (Fourier transforms) دەگۆڕێت بۆ 3D. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوماکس پلانک (١٨٥٨ - ١٩٤٧) زانایەکی فیزیکی ئەڵمانی بوو. پلانک بە داھێنەری تیۆریی کوانتەم دادەنرێت، وە ھەروەھا یەکێک بووە لە زانا ھەرە گرنگەکانی فیزیک لە سەدەی بیستەمدا، پلانک خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩١٨ وەرگرتووە. لە ٢٣ی نیسان ١٨٥٨ پلانک لە خێزانێکی ئاساییەوە لە دایک بوو. ھەردوو باوکی باپیرە گەورەی و باپیری مامۆستا بوون لە گۆتینگن، باوکی مامۆستای یاسا بوو لە ھەردوو شاری کێل و میونخ وە مامەی قازی بوو. پلانک لە شاری کێل لە دایک بووە لە ژنی دووەمی یۆھان جۆلیۆس ویھلێم پلانک کە ناوی ئیما پێتزیگ بوو، ناوی تەواوی پلانک بریتی بوو لە کارڵ مارکس ئێرنست لۆدڤیک پلانک، لە دوای تەمەنی ١٠ ساڵیەوە وشەی ماکس بەکارھێنرا بۆ ناوەکەی ھەتا کۆتای ژیانی. پلانک بریتی بوو لە مناڵی شەشەمی خێزانەکە لەسەر ئەوەی دوو لە خوشک و براکانی مناڵی ژنی یەکەمی باوکی بوون. ھەندێک لە یادگاریەکانی بریتی بوون لەو کاتانەی کە ھێزی نەمساوی و ڕوسی ھاتن بۆ کێل لە کاتی شەڕی دانیمارک و ڕوسیادا لە ساڵی ١٨٦٧، ھەر لەو ساڵەدا بە خێزانی چوون بۆ شاری میونخ، پلانک چووە خوێندنگەی جومناستیکی ماکسیمیلیانی کە ئەمەش جۆرێک بوو لە خوێندنگایانەی کە لە ئەوروپا ھەبوو کە تیایدا خوێندی جووڵە فیزیکییەکان باس دەکران. زیاتر... یاسای ھەڵبژێردراوبە پێی یاسای ئۆم (Ohm's Law)، تەزووی کارەبا (I) کە بەناو گەیێنەرێکدا تێدەپەڕێت ڕاستەوانەدەگۆڕێت لەگەڵ ڤۆڵتیە (V). لەم یاسایەدا هاوکۆلکەیەک هەیە کە پێی دەگوترێ بەرگری کارەبایی
لەم یاسایەدا بەرگری ڕەهایە و بەگۆڕانی تەزووی کارەبایی گۆڕانی بەسەر نایەت. گەرچی زۆرێک لە مەواد (کە بە ماددە ئۆمیەکان ناسراون) پەیڕەوی لەم یاسایە دەکەن، بەڵام هەندێ ماددەی تر هەن کە ئەم یاسایە لەسەریان جێبەجێ ناکرێ و پێیان دەگوترێ: نائۆمی. ئەم یاسایە بەناوی زانای ئەڵمانی جۆرج ئۆم کراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٧ز هەوڵی داوە کە پەیوەندی نێوان بەرگری کارەبا، توزووی کارەبا و ڤۆڵتیە بدۆزێتەوە. هەڵبەت ئەو یاسایەی ئەو بوکاری دێنا هەندێ ئاڵۆز بوو، وە جیاوازی هەبوو لەگەڵ یاساکەی ئێستا. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |